یه‌مه‌ن ده‌ڵێت پێشوازی له شاندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات که بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بگاته وڵاته‌که بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کێشه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له مانگه‌کانی پاش خۆپیشاندانی دژه حکومه‌ت له وڵاته‌که‌دا.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی وڵاته‌که ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی مافه‌کانی مرۆڤی یه‌مه‌نی هه‌موو جۆره هاوکارییه‌ک ده‌که‌ن له کاتێکدا ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت یان که‌سایه‌تی سیاسی‌دا کۆببنه‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند شاندێكی که له سێ ئه‌ندام پێکهاتووه 10 ڕۆژ له یه‌مه‌ن به‌سه‌ر ده‌به‌ن بۆ لێکۆڵینه‌وه‌کان وه له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یاندا له‌گه‌ڵ خه‌باتکارانی مافه‌کانی مرۆڤ و ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیدعا ده‌که‌ن قوربانی پیشێلکارییه‌کانن کۆده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌کان و گرتووخانه‌کانیش ده‌که‌ن.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نیگه‌رانییه‌کی قوڵی له‌مه‌ڕ ڕه‌وشه ناسه‌قامگیره‌که‌ی یه‌مه‌ن ده‌ربڕیوه.
له مانگی 1 وه هه‌زاران که‌س له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که خۆپیشاندان ده‌که‌ن و داوای ده‌رچوونی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح ده‌که‌ن. زۆرجار خۆپیشاندانه‌کان توندوتیژی لێده‌که‌وته‌وه و هێزه‌کانی پۆلیسیش به‌لایه‌نی که‌م 200 که‌سیان کوشتووه.