کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای حکومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت هیواداره ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر ده‌رچوونی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له ئه‌مڕۆوه ده‌سـتپـێـبکات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌بو به‌کر ئه‌لقیربی به ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه که ده‌شێت کاتی دیاریکراو بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک سـاڵح تاووتوێ بکرێت. ده‌ڵێت ئه‌وه نابێت به ئاسـته‌نگێـک له به‌رده‌م گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـک. گوتیشی سه‌رۆک هه‌موو هه‌وڵێـک ده‌دات به مه‌رجێـک په‌یمانی ڕاسـتی بدرێت له لایه‌ن ئۆپـۆزسیۆنه‌وه که خواستی دیالۆگی ڕژدیان له‌گه‌ڵ پارتی ده‌سه‌ڵاتداردا هه‌یه.
له وتووێژه‌کاندا سه‌نگی ده‌خرێته سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی سه‌رۆک عه‌بدوڵڵا سـاڵح که زۆربه‌یان له ده‌زگاکانی ئاسایشی وڵاته‌که‌دا کارده‌که‌ن.
هاوکات ئه‌ندامانی ئۆپـۆزسیۆن به که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌یان ڕاگه‌یاندووه که‌وا ئه‌وان پـێشـنیار و په‌یامی جۆراوجۆریان پـێده‌گات له‌سه‌ر خواستی عه‌بدوڵڵا سـاڵح بۆ ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵاتی 32 سـاڵه‌ی.