کاربه‌ده‌سـتێـکی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی وڵاته‌که‌ی ته‌نها بۆ چاره‌سه‌ری پـزیشـکی ڕێـگه به سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌دات سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا بکات.
کاربه‌ده‌سـته‌که که نه‌یوست ناوی ئاشـکرا بکرێت، گوتیشی له‌م دوایـیانه ئۆفیسی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح په‌یوه‌ندی به باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سه‌نعا کردووه و گوتوویه‌تی سه‌رۆک سـاڵح نیازی هه‌یه سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا بکات به مه‌به‌سـتی چاره‌سه‌ری پـزیشـکی بۆ ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر جه‌سـته‌ی که‌وتوون له ئاکامی هه‌وڵی کوشـتنه‌که‌ی له مانگی شه‌شدا.
کاربه‌ده‌سته‌که گوتی وا ئێسـتا تاووتوێی داواکه‌ی به‌ڕێز سـاڵح ده‌کرێت و تاکه هۆکارێـک بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌وه‌یه گه‌شته‌که‌ی بۆ چاره‌سه‌ری پـزیشکی ببێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی جۆش ئێرنێست گوتی جۆن برێنه‌ن John Brennan ڕاوێژکاری سه‌رۆک ئۆباما بۆ نه‌هێشتنی تێرۆر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور هادی جێـگری سه‌رۆکی یه‌مه‌ن کردووه و داوای لێـکردووه هێزه‌کانی یه‌مه‌ن هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی توانا دان‌به‌خۆیاندابگرن له مامه‌ڵه‌کردنیاندا له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌راندا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور هادی له ئێستادا به فه‌رمی کاره‌کانی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن ڕایی ده‌کات هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆکێـکی نوێ بۆ وڵاته‌که هه‌ڵده‌بژێردرێت.