سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌ڵێت پابه‌نده به گواستنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات به ڕێگای به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژادنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی.
له یه‌که‌م وتاری له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن له‌وه‌تای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵات، به‌ڕێز ساڵح گوتی ئه‌و پابه‌نده به جێ به جێ کردنی ده‌ستپێشخه‌ری گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو پێشکه‌ش کراوه که داوا ده‌کات سه‌رۆک ساڵح ده‌سه‌لات بداته ده‌ست جێگرێکی. ئه‌م وتاره‌ی به‌ڕێز ساڵح ته‌نیا چه‌ند کاتژمێرێـک پاش ئه‌وه هات که هێزه‌کانی یه‌مه‌ن له سه‌نعای پایته‌خت ته‌قه‌یان له خۆپـشـاندانێـکی گه‌وره‌ی دژه حکومه‌ت کرد و له ئاکامدا به لای که‌م یه‌ک که‌س کوژرا و 17 که‌سی دیکه برینداربوون.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن خۆپـیشـانده‌ران کاتێـک ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له نزیک باره‌گای له‌شـکر به ڕێپـێوان ده‌ڕۆیشتن هێزه‌کان ته‌قه‌یان لێـکردوون.
سه‌دان که‌سی دیکه له مه‌یدانی گۆڕانی سه‌نعاش خۆپـیشـاندانیان سـازکرد، واته ئه‌و شوێنه‌ی بووه به ناوه‌ندی خۆپـیشـاندارانی دژی ڕژێم له پایته‌خت. خۆپـیشـانده‌ران نوێژیان بۆ گیانی ئه‌و که‌سانه کرد که له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا کوژران، که یه‌کێـک بوو له خوێناوتیرین ئه‌و هه‌فتانه‌ی له‌وه‌تای خۆپـیشـاندانه‌کان له مانگی یه‌که‌وه ده‌سـتیان پـێـکردووه.