Accessibility links

ده‌یه‌ها له‌ میلیشیاکان له‌ گرتووخانه‌یه‌ك له‌ باشوری یه‌مه‌ن هه‌ڵاتن

  • VOA News

ده‌یه‌ها له‌ میلیشیاکان له‌ گرتووخانه‌یه‌ك له‌ باشوری یه‌مه‌ن هه‌ڵاتن

ده‌یه‌ها له‌ میلیشیاکان له‌ گرتووخانه‌یه‌ك له‌ باشوری یه‌مه‌ن هه‌ڵاتن

به‌رپرسانی ئاسایشی له‌ یه‌مه‌ن ده‌ڵێن ده‌یه‌ها له‌ میلیشیاکانی قاعیده‌ له‌ گرتووخانه‌یه‌ك هه‌ڵاتن دوای ئه‌وه‌ی هێرشیان کرده‌ سه‌ر ده‌زگایه‌کی که‌وتۆته‌ باشوری وڵاته‌که‌دا.

به‌رپرسه‌کان گوتیان میلیشیاکان به‌ گژ پاسه‌‌وانانی به‌ندیخانه‌ی موکالا چوونه‌وه‌ له‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا و له‌ ئاکامدا پاسه‌وانێك کوژرا و دوو که‌سی تر برینداربوون. میلیشیاکان بریتی بوون له‌ گرتۆکان و هه‌روه‌ها تاقمێکی چه‌کداری هێرشبه‌ران که‌ ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامدابوو‌.

خراپکاران هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك هێرشیان له‌ باشوری یه‌مه‌ن ئه‌نجامدابوو له‌ میانه‌ی ئاژاوه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌دا.

کا‌ربه‌ده‌ستانی له‌شکری ده‌ڵێن له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا 12 ئه‌ندامانی میلیشیاکانی په‌یوه‌ندیان به‌ قاعیده‌وه‌ هه‌بوو و دوو پاسه‌وانانی یه‌مه‌نی له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری زنجه‌بار کوژران.

XS
SM
MD
LG