له‌شـکری یه‌مه‌ن ده‌ڵێت هێزه چه‌کداره‌کان ڕێبه‌رێـکی ئه‌لقاعیده‌ی لقی یه‌مه‌نیان کوشـتووه.
له‌شـکر گوتوویه‌تی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه عایض ئه‌لشه‌بوانی کوژراوه له شه‌ڕێـکی سه‌ختدا له نێوان میلیتانه‌کان و هێزه‌کانی حکومه‌ت له شـارۆچکه‌ی زنجباری باشوری وڵاته‌که، ئه‌وه‌ی له مانگی پـێـنجه‌وه که‌وتووه‌ته ژێر کۆنتڕۆڵی میلیتانه‌کانی قاعیده‌وه.
ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان ده‌ڵێن هه‌روه‌ها هێزه‌کانی حکومه‌ت ڕێبه‌رێـکی دیکه‌ی ئه‌لقاعیده‌یان کوشـتووه، به‌ڵام له ئێسـتادا ناوه‌که‌ی ئاشـکرا نه‌کراوه.
ئه‌م توندوتیژیـیه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه هات که ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له به‌ندری عه‌ده‌نی باشوری وڵاته‌که ته‌قیـیه‌وه و بووه مایه‌ی کوژرانی به‌ریتانیـیه‌ک که به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێـکاری وه‌رگرتن و ڕه‌وانه‌کردنی باره له‌وێ. ئۆباڵی هێرشه‌که خراوه‌ته ئه‌سـتۆی ئه‌لقاعیده، به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه
کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆمبه‌که له ناو ئۆتۆمبیلی پـیاوه‌که‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی له هوتێلێـکی ناوچه‌ی موعه‌لای عه‌ده‌ن ده‌رده‌چوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پشـتڕاستکرد که هاوڵاتیـیه‌کی به‌ریتانی له ته‌قینه‌وه‌که‌دا کوژراوه، وه‌لێ ناوی ئاشـکرا نه‌کرد. ده‌ڵێت که‌سوکاری کوژراوه‌که دوایان له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن کردووه ڕێز له تایبه‌تمه‌ندیـیه‌کانی خانه‌واده‌که‌ی بگرن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕوودانی ته‌قینه‌وه زۆر به ده‌گمه‌ن له به‌نده‌ری سـتراتیژی عه‌ده‌ن ڕووده‌دات و هه‌روه‌ها ناوچه‌یه‌کی ئارامه به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارێزگای ئه‌بیه‌نی دراوسێی.