گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن شه‌وی سێشه‌ممه هه‌تا ڕاده‌یه‌ک سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن ئارام بووه پاش ئه‌وه‌ی جێـگری سه‌رۆک عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور هادی داوای ئاگربه‌ستێـکی کرد بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و شه‌ڕ و پـێـکدادانانه‌ی له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بوونه مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 60 که‌س.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سـۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت جێـگری سه‌رۆک به یارمه‌تی باڵیۆزی چه‌ند وڵاتێـکی بیانی سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ستێـک له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن دانوسـتاندن ده‌کات. هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن سه‌ر به عه‌لی موحسن ئه‌لئه‌حمه‌رن که ژه‌نه‌ڕاڵێـکی له‌شـکری یه‌مه‌نه و پـێش چه‌ند مانگێـک له حکومه‌ت هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه و چووته پاڵ ئۆپـۆزسیۆن.
ڕۆژی سێشه‌ممه و به‌ر له ئارامیـیه‌که به لایه‌نی که‌م 9 که‌س له سه‌نعا کوژران. گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ده‌نگی ته‌قه‌ی دۆشکه و ڕۆکێت هه‌ڵدان پایته‌ختی هه‌ژاندبوو. ژماره‌یه‌ک له ڕۆکێته‌کان به‌سه‌ر ده‌واری خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت له گۆڕه‌پانی گۆڕان که‌وتوون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ناڕه‌زایـیه‌کان له یه‌مه‌ن زیاتر بوون پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح فه‌رمانی به جێـگره‌که‌ی دا دانوسـتاندن سه‌باره‌ت به دابه‌شـکردنی ده‌سه‌ڵات بکات. ژماره‌یه‌کی زۆری یه‌مه‌نیـیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌م هه‌نگاوه فێڵێـکی دیکه‌ی سه‌رۆکه بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات.