ده‌یان هه‌زار که‌س له شاری سه‌نعا، پایته‌ختی یه‌مه‌ن خۆپیشاندان ده‌که‌ن و داوا ده‌که‌ن که‌س و کاری سه‌رۆکی وڵاته‌که عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ، ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌کانی حکومه‌ت بن و وڵاته‌که‌ش جێبهێڵن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ، خۆپیشانده‌ران داوای لاچونی که‌س و کاری به‌ڕێز ساڵحیان کردووه له پۆسته‌کانی سه‌رکردایه‌تی هێزه ئاسایشیه‌کان، خۆپیشانده‌ران سه‌نگییان خستۆته سه‌ر له کار لادانی ئه‌حمه‌د ساڵح کوڕی سه‌رۆکی وڵاته‌که له پۆستی سه‌رکرده‌ی ده‌سته‌ی پاساوانی تایبه‌تی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح.
سه‌رۆکی یه‌مه‌ن هێشتاش له عه‌ره‌بستانی سعودیه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ته‌ندروستی برینداریه‌که‌ی له پاش ئه‌و هێرشه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا کرایه سه‌ر کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی یه‌مه‌ن.
کاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌نی ده‌ڵێن به‌ڕێز ساڵح ، پلانی هه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکدا بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی، به‌ڵام ڕۆژی هه‌ینی ئاژانسی ده‌نگ و باسی فه‌ڕه‌نسا له زاری کاربه‌ده‌ستێکی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه که ناوی نه‌هێنراوه ده‌ڵێت عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ناگه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌مه‌ن.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی خۆپیشانده‌رانی یه‌مه‌نی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای لادانی به‌ڕێز ساڵحیان ده‌کرد له ده‌سه‌ڵات و له هه‌مان ده‌میشدا هه‌ندێک له خۆپیشانده‌ران داوای مانه‌وه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحیان ده‌کرد له ده‌سه‌ڵاتدا.