حکومه‌تی یه‌مه‌نی نکوڵی له‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیـیان ده‌کات که ده‌ڵێن عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی سه‌رۆکی وڵات له نێو کۆمه‌ڵیک له به‌رپرسانی ئاست باڵای وڵاتدایه، ئه‌وانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی گه‌یه‌ندراونه‌ته عه‌ره‌بستانی سعودی دوای ئه‌وه‌ی له هێرشێکی موشه‌کی دوێنێدا بۆ سه‌ر خانوبه‌ره‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له سه‌نعای پایته‌خت برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه گوته‌بێژێکی حکومه‌تی یه‌مه‌نی گوتی به‌ڕێز ساڵح وا له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی له‌شکری له سه‌نعای پایته‌خت چاره‌سه‌ری پزێشکی بۆ ده‌کرێت. هه‌روه‌ها ده‌زگای راگه‌یانددنی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێت سه‌ره‌ک وه‌زیرانی یه‌مه‌نی و هه‌روه‌ها به لای که‌م 4 به‌رپرسی باڵای وڵات هه‌وڵی جاره‌سه‌رکردنی پزیشکیان له وڵاتانی هاوسێ بۆ ده‌درێت. له لایه‌کی تره‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ڕ و پێکدادان له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن سه‌رله‌نوێ هه‌ڵگیرسایه‌وه و هێزه‌کانی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح تۆپبارانی ماڵی ڕابه‌رانی دژ به حکومه‌تی یه‌مه‌نیـیان کرد.
شه‌ڕه موشه‌ک و ته‌قه‌کردنی پچڕ پچڕ له ناوچه‌ی ئه‌لحه‌سه‌به له باکوری سه‌نعای پایته‌خت به‌رپابوو. واته له و ناوچه‌یه‌ی که بنکه‌ی شێخ سادق ئه‌لئه‌حمه‌ری سه‌رۆکی خێڵه‌کی جودابیری دژ به سه‌رۆکی یه‌مه‌نیه. عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌نی، شێخ سادق به باندی یاخیبوو له قه‌ڵه‌م ده‌دات، ئه‌و سه‌رۆک خێڵه‌ی که پیاوانی دوێنێ موشه‌کبارانی کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیان کرد. ئه‌مڕۆ به هه‌زاران هاوڵاتی له شاری سه‌نعای پایته‌خت هه‌ڵهاتن و له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا جاده و بانه‌کان پڕبوون له ماشێن و خه‌ڵکان.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، له هێرشه موشه‌کیه‌که‌ی دوێنێ هه‌یندا 7 که‌س کوژران، له نێویاندا به‌رپرسانی سه‌ره‌کی حکومه‌تی و هاوکات سه‌رۆک عه‌لی عه بدوڵای سه‌رۆکی یه‌مه‌نی له‌و هێرشه‌دا به سووکی برینداربوو، له‌و ده‌مه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه سه‌رگه‌رمی نوێژکردن بوون له نێو کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیدا.