هێزه‌کانی پۆلیسی یه‌مه‌نی ئه‌مڕۆ له شاری عه‌ده‌نی باشوری وڵات ده‌ستڕێژیان له خۆپـیشانده‌رانی دژ به حکومه‌ت کردووه و ده‌رئه‌نجام ژماره‌یه‌ک که‌س برینداربوون، ئه‌مه‌ش به رۆژێک داوی ئه‌وه‌ی که دوێنێ 52 که‌س له خۆپـیشانده‌رانی دژ به حکومه‌تی یه‌مه‌نی له سه‌نعای پایته‌خت کوژران.
دوێنێ عه‌لی عه‌بدوڵـڵا ساڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌نی پیاده‌کردنی ڕه‌وشی ته‌نگه‌تاوی بۆ سه‌رجه‌م وڵات راگه‌یاند ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی یه‌مه‌نی و هه‌روه‌ها دۆست و لایه‌نگرانی حکومه‌ت ته‌قه‌یان له‌و خۆپـیشانده‌رانه کرد، ئه‌وانه‌ی له گۆره‌پانێکی سه‌نعای پایته‌خت بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی عه‌لی عه‌بدوڵـڵا ساڵحی سه‌رۆکی وڵات گردبووبوونه‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ی دوێنێی سه‌نعای پایته‌خت ، به‌رپرسانی ته‌ندروستی وڵات ئه‌مڕۆ رایانگه‌یاند که ژماره‌ی کوژراوانی دوێنی زیادی کردووه و له 40 که‌سه‌وه گه‌یشتۆ‌ته 52 قوربانی.
گه‌واهیده‌ران سه‌باره‌ت به کوشتنی دوێنێی خۆپیشانده‌ران ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن، کۆمه‌ڵێک چه‌کدار له سه‌ربانی چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌که‌وه ده‌ستڕێژیان له هه‌زاران له خۆپـیشانده‌ران کرد، ئه‌وانه‌ی دوای نوێژی هه‌ینی رژانه نێو جاده و بانه‌کانی پایته‌خته‌وه و داوای کۆتایی‌هاتنی 32 ساله‌ی حکومڕانی عه‌لی عه‌بدڵـڵا ساڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌نیان ده‌کرد.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه هه‌ر دوێنێ هه‌ینی خۆپیشاندانی ناره‌زایی دژ به حکومه‌تی یه‌مه‌نی له شاره‌کانی دیکه‌ی وه‌ک ته‌عز و عه‌ده‌ن به‌رپابوون.
هاوکات حکومه‌تانی جیهانی به هۆی پیاده‌کردنی توندوتیژی و کوشتنی خۆپـیشانده‌ران، ره‌خنه‌یان له کاری توندوتیژی له یه‌مه‌ن گرتووه.
هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له یه‌مه‌ن به‌هۆی هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئازادیه سیاسیه‌کان له یه‌مه‌ندا، ئه‌و هۆکارانه‌ی بوونه مایه‌ی ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا. سه‌رۆکی یه‌مه‌نی دووچاری گرفت وئاسته‌نگی دیکه بووه‌ته‌وه له لایه‌ن چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده، ئه‌وانه‌ی له‌و ناوچانه‌دا خۆیان داکوتاوه که بێسه‌روبه‌ری تیایاندا به‌ربڵاوه.