چه‌ند که‌سایه‌تیـیه‌کی ناوداری ئۆپۆزسیۆنی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن له شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌ت و خۆپیشانده‌رانی که داوای له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادانی عه‌لی عبدوڵا ساڵح ده‌که‌ن 6 که‌س کوژراون، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا به‌ڕێز ساڵح داوای دانوستاندنی ئاشتیانه‌ی کردووه بۆ کۆتایی‌هێنان به گرفتی سیاسی له وڵاته‌که‌دا.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن له پێکدادانه‌کانی دوێنێ دووشمه له سه‌نعائی پایته‌خت خۆپێشانده‌رێك کوژراوه و 8 ی دیکه برینداربوون.
خێڵه‌کیه‌کی سه‌ر به‌ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێت خێزانێـک که له 5 که‌س پـێـکهاتبوون هه‌روه‌ها به‌هۆی تۆبارانه‌کانی هێزه‌کانی حکومه‌ت له باکوری شاره‌که‌دا کوژراون.
تێبینیه‌کانی به‌ڕێز ساڵح له بابه‌تێکی ڕادا هات که دوێنێ دووشه‌ممه له چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌کی حکومه‌ت بڵاوکرایه‌وه که ساڵیادی 33هه‌مین ساڵی هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتیه‌تی.
به‌ڕێز ساڵح ئێستا له شانشینی سعودیه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری برینه‌کانی که به‌هۆی هێرشێکی بۆمبی بۆ سه‌ر باڵاخانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له مانگی رابردوودا دووچاری بوو.
ئه‌و ڕازی نیـیه واز له ده‌سه‌ڵات بێنێت وێڕای فشاری نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها ڕێپێوانی ئۆپۆزسیۆن که داوای له کارکشانه‌وه‌ی ده‌که‌ن.