گه‌واهده‌ران و کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ده‌می تهقهکردنیاندا له خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت له سه‌نعای پایته‌خت به لای که‌م 15 که‌سیان کوشـتووه.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن به لای که‌م به ده‌یانی دیکه برینداربوون له‌م په‌لاماره‌ی هێزه‌کانی ئاسایش بۆ سه‌ر یه‌کێـک له گه‌وره‌ترین خۆپـیشـاندانه‌کانی له ماوه‌ی چه‌ند مانگێـکی ڕابردوودا له دژی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح سـازکراون.
دواترین پـێـکدادان شه‌وی هه‌ینی ده‌سـتیپـێـکرد و هه‌تا به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه به‌رده‌وام بوو. گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن پـێـکدادانه‌که کاتێـک ده‌سـتیپـێـکرد که هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی دژه حکومه‌ت کرد ئه‌وانه‌ی له گۆڕهپانێـکدا ده‌واریان هه‌ڵداوه.
خۆپـیشـانده‌ران داوای ده‌سـتبه‌رداربوونی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن.
سه‌رۆکی یه‌مه‌ن هێشـتا له سعودیـیه ماوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و برینانه‌ی له هێرشه‌که‌ی مانگی شه‌شدا بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له سه‌نعا دووچاری هات. ناوبراو له زوویه‌کی ئه‌م مانگه‌دا جێـگرێـکی ڕاسپارد وتووێژ له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆندا بکات وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ کۆتاییهێنان به‌و قه‌یرانه‌ی چه‌ندین مانگه وڵاته‌که تێـکه‌وتووه.