به‌رپـرسـانی ته‌ندروسـتی و گه‌واهیده‌ران له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن به لای که‌م 30 که‌س کوژراون و هه‌روه‌ها پـتر له 100 که‌سیش برینداربوون، له‌و ده‌مه‌ی دۆست و لایه‌نگرانی حکومه‌تی یه‌مه‌نی ده‌سـتڕێژیان له خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌تی یه‌مه‌نی له سه‌نعای پایته‌خت کرد.
ئه‌م ڕووداوه که دوای نوێژی هه‌ینی بوو کاتێـک چالاکوانانی یه‌مه‌ن له میانه‌ی گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی داوای کۆتایی‌هاتنی 32 سـاڵه‌ی حوکمڕانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌نیان ده‌کرد.
ئه‌م ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆش به ڕۆژێـک دوای شه‌ڕوپـێـکدانی دوێنێ به‌رپابوو له‌و ده‌مه‌ی به لای که‌م 85 که‌س برینداربوون به‌هۆی ده‌سـتڕێژکردنی هێزه‌کانی ئاسایشی یه‌مه‌نی و هه‌روه‌ها شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوان لایه‌نگرانی حکومه‌ت یه‌مه‌نی و خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌ت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه هۆکاری توڕه‌یی هاوڵاتیانی ناڕه‌زایی یه‌مه‌نی له ئاکامی هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئازادی سیاسی، ئه‌و هۆکارانه‌ی بوونه مایه‌ی ده‌سـتپـێـکردنی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له دژی حکومه‌تی یه‌مه‌نی له ده‌مێـکی پـێشـوه‌ختی ئه‌مسـاڵدا.
له لایه‌کی تره‌وه سه‌رۆکی یه‌مه‌نی دووچاری ئاسـته‌نگ و گرفتی چه‌کدارانی تۆڕی قاعیده له وڵات‌دا ده‌بێته‌وه، ئه‌و چه‌کدارانه‌ی خۆیان له ناوچه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا حه‌شـارداوه که تیایاندا بێ سه‌روبه‌ری و بێ یاسایی به‌ربڵاوه و له‌و ناوچانه‌وه چه‌کدارانی قاعیده پـیلانڕێژی هێرشـکردنه سه‌ر حکومه‌تی یه‌مه‌نی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆرئاوا ده‌که‌ن.