له یه‌مه‌ن به لانی که‌م نه‌فه‌رێک کوژراوه و 8 که‌سیش برینداربوون پاش ئه‌وه‌ی نه‌فه‌رێـکی نێو ئۆتۆمۆبێلێک نار‌نجۆ‌کی هه‌ڵدایه نێو خۆنیشانده‌رانی دژه حکومه‌ت.
هێرشه‌که هه‌ینی له شاری ته‌عز له باشوری رۆژئاوای یه‌مه‌ن ڕوویدا له کاتێک خۆنیشانده‌ران به‌شداریان له خۆنیشاندانه‌کان به ناوی "ڕۆژی ده‌ربڕینی توڕه‌یی" که له سه‌رتاسه‌ری وڵات به‌رده‌وامه. هه‌ندێک له شایه‌ته‌کان لۆمه‌ی حکومه‌ت بۆ ئه‌م هێرشه ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها شایه‌تان و کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی خۆنیشانده‌رێکی دژه حکومه‌ت کوژرا و چه‌ند که‌سێک برینداربوون پاش ئه‌وه‌ی پۆلیس له شاری عه‌ده‌ن له باشور ته‌قه‌ی ده‌ستپێکرد.
به هه‌زاران خۆنیشانده‌ری یه‌مه‌نی داوای ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدو‌ڵڵا ساڵح ده‌که‌ن و خۆنیشانده‌ران بۆ هه‌شتم ڕۆژ خۆنیشاندانی دژ به حکومه‌ت به‌رده‌وامه.