به ده‌یان هه‌زار که‌س له دووه‌م گه‌وره‌ترین شـاری یه‌مه‌ن ڕێپـێوانیان سـازکرد به مه‌به‌سـتی کۆتایی‌هێنان به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له 33 هه‌مین سـاڵیادی حوکمڕانیـیه زۆرداریـیه‌که‌یدا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه خۆپـیشـانده‌ران له شـاری ته‌عز گردبوونه‌وه و ئاڵای ڕه‌شیان شه‌کانده‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به سه‌رۆک سـاڵح که له 1978 ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی گرتووه‌ته ده‌ست.
هه‌روه‌ها چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن له گۆڕه‌پانی سه‌ره‌کی سه‌نعای پایته‌ختیش دورشمی دژ به سه‌رۆک ساڵحیان گوته‌وه، که له‌وێ وا بۆ چه‌ندین مانگه ده‌واریان هه‌ڵداوه به مه‌به‌سـتی گوشـارخستنه سه‌ر عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.