هێزه‌کانی یه‌مه‌نی سه‌ر به سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له سه‌نعای پایته‌خت و شتأری ته‌عزی باشوری وڵاته‌که ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه و به لایه‌نی که‌م 5 که‌سیان کوشـتووه.
کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێن ژماره‌ی کوژراوه‌کان گه‌یشـتووه‌ته 4 که‌س و به لایه‌نی که‌م 35 که‌سی دیکه برینداربوون.
له شـاری ته‌عزیش هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له خۆپـشـانده‌ران کردووه و ژنێـکیان کوشـتووه.
چالاکوانان ده‌ڵێن به ده‌یان هه‌زار که‌س به‌شـداریـیان له خۆپـیشـاندانه‌کانی ئه‌مڕۆدا کرد و داوای ده‌سـتبه‌رداربوونی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵحیان له ده‌سه‌ڵات کرد.
ئه‌م توندوتیژیانه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێت که هێزه‌کانی ئاسایش له سه‌نعا ته‌قه‌یان له ڕێـپـێوانێـک کرد و به لایه‌نی که‌م 18 که‌سیان کوشت و به ده‌یان که‌سی دیکه‌یان بریندارکرد.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 12 له کوژراوه‌کان له ناوه‌ندی شـاره‌که‌دا بوون کاتێـک هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کرد. کوژراوه‌کانی تر له ناوچه‌ی دیکه‌ی پایته‌ختدا بوون له‌و شوێنانه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش شه‌ڕی لایه‌نگرانی ڕێبه‌ره خێڵه‌کیـیه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن و سه‌ربازه هه‌ڵگڕاوه‌کانیان ده‌کرد.
ڕێـپـێوانه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه له زانکۆی سه‌نعاوه ده‌سـتیپـێـکرد که له‌وێوه خۆپـیشـانده‌ران دروشمی دژه حکومه‌تیان ده‌گوته‌وه و هه‌روه‌ها ئاڵا و دروشمیشیان به‌رزکردبووه بۆ ده‌سـتبه‌رداربوونی سه‌رۆک سـاڵح له ده‌سه‌ڵات.
جێـگری وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی یه‌مه‌ن عه‌بده ئه‌لجندی گوتی زیانه‌کان جێی مه‌خابنه. ئه‌و ئۆپـۆزسیۆنی تاوانبارکرد به نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پـێکدادان و هه‌روه‌ها خۆپـیشـانده‌ران وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆیی به‌کارده‌هێنێت.