ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له سه‌نعای پایته‌خت داکۆکی له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی کرد له کاتێـکدا خۆپـیشـاندانی لایه‌نگران و نه‌یارانی حکومه‌ت به‌رده‌وامبوون.
سه‌رۆک سـاڵح به لایه‌نگرانی خۆی گوت ئاماده‌بوونی ئه‌وان نیشـانه‌ی شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌تی. هاوکات و له ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی پایته‌ختدا خۆپـیشـاندانی دژه حکومه‌ت سـازکرا.
شه‌وی پـێـنجشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک له پـیاوانی ئاینی و خێڵه‌کی ڕایانگه‌یاند که‌وا ئه‌وان لایه‌نگری ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ن که داوای ده‌سـتبه‌رداربوونی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن. له ڕاگه‌یاندنێـکدا ئه‌و کۆمه‌ڵه داوایان له سه‌رۆک ساڵح کرد به گوێی ئه‌و داوایانه بکات و به زووترین کات واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.
پـێشـتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن پـێشـنیارێـکی وڵاتانی که‌نداویان ڕه‌تکرده‌وه که بۆ ناوبژیوانیکردن له گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له یه‌مه‌ن کردبوویان. ده‌یانگوت پـلانه‌که‌یان سه‌رۆک و بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌پارێزێت و هیچ واده‌یه‌کی بۆ وازهێنانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵحی تیادا نیـیه.