Accessibility links

لایه‌نگرانی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن خۆپـیشـاندان له‌ سه‌نعا سـازده‌دن

  • VOA News

لایه‌نگرانی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن خۆپـیشـاندان له‌ سه‌نعا سـازده‌دن

لایه‌نگرانی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن خۆپـیشـاندان له‌ سه‌نعا سـازده‌دن

ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌ت له‌ یه‌مه‌ن ده‌ڵێن به‌ هه‌زاره‌ها که‌س له‌ سه‌نعای پایته‌خت ڕێـپـێوانیان سـازداوه‌ بۆ پـشـتیوانیکردنی حکومه‌ت.

ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی سه‌با ڕایگه‌یاند به‌شـداربووانی خۆپـیشـاندانه‌که‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ دروشمیان بۆ پـشـتیوانیکردن له‌ حکومه‌ت ده‌گوته‌وه‌ و ئاڵای وڵاته‌که‌یان ده‌شه‌کانده‌وه‌ و وێنه‌ی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵحیان به‌رزکردبۆوه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ڕاپـۆرته‌ هه‌واڵیـیه‌کان ده‌ڵێن ڕێبه‌رێـکی ئۆپـۆزسیۆن (محه‌مه‌د موته‌وکیل) گوتوویه‌تی چالاکوانانی دژه‌ حکومه‌ت ڕه‌تیان کردۆته‌وه‌ به‌شـداری له‌ وتووێژه‌کانی ناوبژیوانی که‌نداودا بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی وڵاته‌که‌.

هه‌واڵه‌کان ده‌ڵێن ئۆپـۆزسیۆن له‌ بری ئه‌وه‌ داوای ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵحیان کردووه‌ له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا.

XS
SM
MD
LG