کاربه‌ده‌سـتان له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن دوو فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان که گومانیان وایه هی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بن به لایه‌نی که‌م 11 توندڕه‌وی ئه‌لقاعیده‌یان له باشوری وڵاته‌که‌دا کوشـتووه.
کاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن یه‌کێـک له‌وانه‌ی له نزیک سنووره‌کانی هه‌ردوو هه‌رێمی مه‌ئرب و شه‌بوه کوژراوه هاوڵاتیـیه‌کی میسری بووه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێشـتا واشنتن هیچ ڕاگه‌یاندنێـکی نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له پشت ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌وه بووبێت.
له‌وه‌تای مانگی دووی ڕابردووه‌وه که عه‌بد ڕه‌بۆ مه‌نسور هادی پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی یه‌مه‌نی وه‌رگرتووه، ئه‌م هێرشانه‌ی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کان له باشوری یه‌مه‌ن زیادیان کردووه.
لقی یه‌مه‌نی ئه‌لقاعیده و ئه‌لقاعیده له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب به یه‌کێـک له لقه مه‌ترسی به‌خشه‌کانی ئه‌لقاعیده داده‌نرێت.
ئه‌م هێرشانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ش یه‌ک هه‌فته پاش ڕاگه‌یاندنی کاربه‌ده‌سـتان هات که هێرشێـکی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکایی بووه هۆی کوژرانی گه‌وره ڕێبه‌رێـکی ئه‌لقاعیده به ناوی فه‌هه‌د مه‌حمود ئه‌لقوسع.