ئه‌مڕۆ شه‌ڕوپـێکدادان سه‌رله‌نوێ له نێوان هێزه‌کانی ئاسایشی یه‌مه‌نی و خۆپیشانده‌ران به‌رپابوو، ئه‌مه‌ش به رۆژێک دوای ئه‌وه‌ی له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی دژ به حکومه‌تی یه‌مه‌نی به لای که‌م 9 که‌س کوژران.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی ده‌ڵێن له خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌مڕۆدا به لای که‌م 10 که‌س برینداربوون، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌تی یه‌منی له شاری ته‌عز ده‌ستڕێژیان له خۆپیشانده‌ران کرد. شاری ناوبراو مه‌ڵبه‌ندی پـێشه‌سازی یه‌مه‌نیـیه و وا بۆ چه‌ند رۆژێکه له لایه‌ن هێزه‌کانی یه‌مه‌نیه‌وه گه‌مارۆ دراوه.
دوێنێ چوارشه‌مه هێزه‌کانی سه‌ر به عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌نی ده‌ستڕێژیان له ده‌یان هه‌زار له خۆپیشانده‌ران کرد، ئه‌وانه‌ی داوای ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی یه‌مه‌نیـیان ده‌کرد و ده‌رئه‌نجام 9 که‌س کوژران و هه‌روه‌ها به ده‌یان که‌سیش برینداربوون له میانه‌ی ئه‌و گردبوونه‌وانه‌ی له 3 شاری یه‌مه‌نی ئه‌نجامدران.