ئه‌مڕۆ له یه‌مه‌ن به لای که‌م 2 که‌س کوژران و به ده‌یان که‌سی تریش برینداربوون، له ده‌مێـکدا خۆپـیشـاندانی به‌رفراون له 2 شـاری سه‌ره‌کی ئه‌و وڵاته‌دا درێژه ده‌کێشن له پـێناو ڕوخاندنی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح.
شـاری پـیشه‌سـازی سه‌ره‌کی یه‌مه‌ن ناسراو به ته‌عز بۆ سێهه‌م ڕۆژ گه‌مارۆ دراوه که تیایدا جه‌ماوه‌رێـکی زۆر ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و بانه‌کان و هێزه‌کانی ئاسایشیش له هه‌وڵی بڵاوپـێـکردنیاندان.
به گوێره‌ی ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان هێزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت له شـاری ته‌عز 2 خۆپـیشـانده‌ریان کوشـتووه. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی بیانیش ده‌ڵێن له ئاکامی گولـله‌باران و ته‌قاندنی گازی فرمێسک ڕێژ و لێـدان له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی یه‌مه‌نه‌وه چه‌ندان خۆپـیشـانده‌ر برینداربوون.
هاوکات له سه‌نعای پایته‌خت خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌ت گردبوونه‌وه و دروشمه‌کانی دژ به سه‌رۆک سـاڵحیان چڕیه‌وه. له لایه‌کی دیکه له شـاری ئیپ خۆپـیشـاندان هه‌ڵگیرسـا. ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ڕه‌نسـایی ڕایگه‌یاند له‌وه‌ته‌ی په‌ره‌سه‌ندنی خۆپـیشـاندانی دژ به حکومه‌ت له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه به لای که‌م 7 که‌س کوژراون.