پۆلیسی یه‌مه‌نی له شاری ته‌عزی باشوری سه‌نعای پایته‌خت ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌رانی دژه حکومه‌ت کردووه.
گه‌واهیده‌ران و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن زیاتر له 12 که‌س بریندار بوون به هۆی ته‌قه‌و گازی فرمێسکڕێژی دژ به خۆپیشانده‌ران.
له ڕۆژی شه‌ممه ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆن داوایان له سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح کرد ده‌سه‌ڵات بداته ده‌ست جێگره‌که‌ی و ده‌ست له کار بكێشێته‌وه. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جار بوو که ئۆپۆزسیۆن پێشنیازیک بکه‌ن بۆ کۆتایی هێنان به‌م خۆپیشاندانه توندوتیژانه‌ی دژ به ساڵح که له کۆتایی مانگی 1 وه ده‌ستی پێ کردووه.
ئۆپۆزسیۆن داوا ده‌که‌ن جێگره‌که‌ی به‌ڕێز ساڵح، عه‌بدول ڕه‌ب مه‌نسور ئه‌لهادی ببێت به سه‌رۆکی کاتی وڵاته‌که و هێزه‌کانی پۆلیس و له‌شکر بونیاد بنێته‌وه.
سه‌رۆک ساڵح ده‌ڵێت پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بێت که بۆی هه‌یه به‌ر له کۆتایی تێرمی سه‌رۆکایه‌تی له ساڵی 2013 بێت. سه‌رۆکی یه‌مه‌ن 32 ساڵه له سه‌ر ده‌سه‌ڵاته.