Accessibility links

په‌یامنێری که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ له‌ دهۆک هێرشی ده‌کرێته‌ سه‌ر

  • یه‌حیا به‌رزنجی

په‌یامنێری که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ له‌ دهۆک هێرشی ده‌کرێته‌ سه‌ر

په‌یامنێری که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ له‌ دهۆک هێرشی ده‌کرێته‌ سه‌ر

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ کاتی ڕووماڵکردنی سووتاندنی باره‌گای یه‌کگرتوو له‌ شـاری دهۆک ئه‌فسه‌رێـکی زێڕه‌ڤانی له‌ په‌یامنێری که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی داوه‌ و ڕێـگه‌یان پـێنه‌داوه‌ وه‌ک ڕۆژنامه‌وانێـک ڕووماڵی ڕووداوه‌که‌ بکات.

پاش سـووتاندنی شوێنه‌کانی مه‌ی فرۆشتن و مه‌سـاج و شوێنه‌ گه‌شت و گوزاریـیه‌کان له‌ شـاری زاخۆ له‌ لایه‌ن نوێژکه‌رانی مزگه‌وتێـکه‌وه‌، باره‌گاکانی حزبی یه‌کگرتووی ئیسلامیش دوای ئه‌و ڕووداوه‌ که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر شاڵاوی خه‌ڵک و سووتاندنیان.

زاوێتی وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینه‌گه‌ی که‌ناڵی ئاسـمانی ئه‌لجه‌زیره‌ له‌ هه‌رێمی کوردسـتان که‌ له‌ به‌رده‌م لقی دهۆکی یه‌کگرتوودا بووه‌ تاوه‌کو ڕووماڵی سـووتاندنی ئه‌و باره‌گایه‌ بکات، له‌ لایه‌ن هێزێـکی زێڕه‌ڤانیـیه‌وه‌ ڕێـگریـیان لێـکراوه‌ و لێـیان دراوه‌، وه‌ک به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاگه‌یاند.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 2:21 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG