Accessibility links

دۆناڵد وێبه‌ری وێنه‌گر باس له‌ سه‌ردانه‌که‌ی بۆ کوردسـتان ده‌کات

  • Yehya Barzinji

Donald Weber

Donald Weber

یه‌که‌م جاره‌ هه‌رێمی کوردسـتان له‌ لایه‌ن ئاژانسێـکی گرنگی فۆتۆی وه‌کو ماگنه‌مه‌وه‌ Magnum ئاوڕی لێ‌ده‌درێته‌وه‌، له‌ ڕێـگه‌ی ناردنی فۆتۆگرافه‌ر دۆناڵد وێبه‌ر Donald Weber بۆ هه‌رێمه‌که‌ و هه‌وڵدان بۆ نیشـاندانی کۆی ناوچه‌که‌ له‌ ڕێـگه‌ی چاوی ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره‌وه‌ که‌ دوو جار خه‌ڵاتی World Press Photo به‌ده‌سـتهێناوه‌.

دۆناڵد وێبه‌ر ده‌ڵێت ئه‌مه‌ گه‌شتێـکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بووه‌ بۆ ئه‌و و پـێشـتر شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر بۆ کارێـکی خێرا له‌ کوردسـتان بووه‌ و له‌ میانه‌ی ئه‌و گه‌شته‌یدا هه‌رێمه‌که‌ سه‌رنجی ڕاکێشـاوه‌، بۆیه‌ هیوای خواستووه‌ جارێـکی دیکه‌ی بۆی بگه‌ڕێته‌وه‌. ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ری‌سوڕماوه‌ به‌و گه‌شه‌کردنه‌ی ناوچه‌که‌ به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌ و هه‌روه‌ها خه‌ڵکه‌که‌ی زۆر هاوڕێـیانه‌ ڕه‌فتار ده‌که‌ن.

دۆناڵد وێبه‌ر ده‌ڵێت ئه‌مانه‌ کۆمه‌ڵێـک هۆکارێـکبوون که‌ وای لێـکردووه‌ پـرۆژه‌یه‌ک پـێشـکه‌ش به‌ ماگنه‌م بکات و جارێـکی دیکه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ تاوه‌کو له‌ ڕێـگه‌ی چاوی کامێراکه‌یه‌وه‌ بتوانێت سه‌رنج بداته‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ کۆمه‌ڵایتی و که‌لتووریـیه‌کانی هه‌رێمه‌که‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:21 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG