Accessibility links

سێ به‌رپـرسی باڵای وه‌زاره‌تی ناخۆی عێراق ده‌گه‌نه‌ شـاری که‌رکوک

  • یه‌حیا به‌رزنجی

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3 به‌رپـرسی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق گه‌یشـتوونه‌ته‌ که‌رکوک به‌ مه‌به‌سـتی لێـکۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌ڵاتنی 19 به‌ندکراو له‌ زیندانی گواستنه‌وه‌ی شـاری که‌رکوک.

به‌و هۆکاره‌شه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پـۆلیسی که‌رکوک 22 ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی ده‌سـتبه‌سه‌رکردووه‌. تاوه‌کو لێـکۆڵینه‌وه‌کان یه‌کلایی ده‌بنه‌وه‌.

له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ له‌ هه‌وڵه‌کانی هێزه‌کانی ئاسایش و پـۆلیس پـێـکه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر یه‌کێـک له‌و به‌ندکراوه‌ هه‌ڵاتووانه‌یان ده‌سـتگیرکردووه‌ته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی لێـکۆڵینه‌وه‌کان و به‌دواداچوون و هه‌روه‌ها هاتنی ئه‌و شـانده‌ی حکومه‌تی عێراق، یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ که‌رکوک گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردسـتان له‌ که‌رکوک عه‌مید هه‌ڵۆ نه‌جات کردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ته‌واوی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:49 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG