Accessibility links

مه‌راسیمه‌کانی جه‌ژنی قیامه‌ له‌ کڵێسـاکانی که‌رکوک به‌ڕێوه‌ده‌چن

  • Yehya Barzinji

مه‌راسیمه‌کانی جه‌ژنی قیامه‌ له‌ کڵێسـاکانی که‌رکوک به‌ڕێوه‌ده‌چن

مه‌راسیمه‌کانی جه‌ژنی قیامه‌ له‌ کڵێسـاکانی که‌رکوک به‌ڕێوه‌ده‌چن

ئه‌مسـاڵ مه‌سیحیـیه‌کانی شاری که‌رکوک جه‌ژنی قیامه‌ و ئاهه‌نگه‌کانیان به‌سه‌رکرده‌وه‌، له‌ کاتێـکدا چه‌ند سـاڵێـک بوو وازیان له‌ گردبوونه‌وه‌ هێنابوو.

له‌ که‌رکوک سه‌ره‌جه‌م که‌نیسه‌کان مه‌راسیمی قوداسی جه‌ژنی قیامه‌یان تیایاندا به‌ڕێوه‌چوو. هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایش به‌ ته‌واوه‌تی کۆنتڕۆڵی ڕه‌وشی ئه‌منی که‌نیسه‌کانیان گرتبووه‌ ده‌ست.

جه‌ژنی سه‌ری سه‌ری سـاڵ کریسمس که‌ له‌ لای مه‌سیحیـیه‌کان گرنگی خۆی هه‌بوو، به‌هۆی ڕووداوه‌کانی که‌نیسه‌ی نه‌جات که‌ چه‌ندین مه‌سیحی تێدا کوژران، لویس کاسۆ به‌رپـرسی کاثدرائی که‌رکوک ئه‌و کاته‌ ڕایگه‌یاند که‌ به‌هۆی خراپـی ڕه‌وشی مه‌سیحیـیه‌کان له‌ عێراق ئه‌و جه‌ژنه‌ ته‌نها به‌ نوێژکردن به‌سه‌رده‌بن و هیچ بۆنه‌یه‌کی تیادا ناکه‌ن. به‌ڵام بۆ جه‌ژنی قیامه‌ هه‌موو که‌نیسه‌کان قوداسیان کردووه‌ و بۆنه‌شیان ڕێـکخسـتووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌رێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 2:35 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG