Accessibility links

نه‌ته‌وه‌ی تورکمان له‌ عێراق خوازیاره‌ پـۆستی جێـگری سه‌رۆکی کۆمار بگرێته‌ ده‌ست

  • Yehya Barzinji

شـاری که‌رکوک، (ئه‌رشیفی وێنه‌)

شـاری که‌رکوک، (ئه‌رشیفی وێنه‌)

له‌ پاش ڕێـکه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌ عێراقیـیه‌کان بۆ دروسـتکردنی حکومه‌تی نوێ، هه‌موو لایه‌ک له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که‌ ده‌ست به‌سه‌ر زۆرترین پـۆسـتی سیادیدا بگرن. سه‌ره‌ڕای نه‌ته‌وه‌ سه‌ره‌کیـیه‌کانی وه‌ک عه‌ره‌ب و کورد، نه‌ته‌وه‌ی تورکمانیش به‌ هیوای ئه‌وه‌ن که‌ پـۆسـتی یه‌کێـک له‌ جێـگرانی سه‌رۆک کۆماری عێراق وه‌ربگرن.

له‌ که‌رکوک بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی ئه‌و پـۆسته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی که‌رکوک لیوا تورهان عه‌بدولڕه‌حمان یوسف دیاریکراوه‌. هه‌رچه‌نده‌ هێشـتا له‌ ڕووی یاسایـیه‌وه‌ ئه‌وه‌ دیاری‌نه‌کراوه‌ که‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق چه‌ند جێـگری ده‌بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نه‌ته‌وه‌ی تورکمان چاوی له‌و پـۆسته‌یه‌. به‌ڵام له‌سه‌ر دیاریکردنی که‌سی ناوبراو بۆ ئه‌و پـۆسته‌ پاڵێوراوێـکی زۆریان هه‌یه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رپـرسێـکی تورکمان حه‌سه‌ن تورهان به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که‌وا سه‌ره‌تا ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ گفتوگۆی لابه‌لا باسی لێـکراوه‌‌ له‌ نێوان که‌سایه‌تیـیه‌ سـیاسیـیه‌کان و به‌رپـرسه‌کان و نوێنه‌ری تورکمانیش له‌وێ بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێـک له‌ جێـگره‌کانی سه‌رۆک کۆمار دابنێن بۆ تورکمان وه‌ک مافێـکی نه‌ته‌وایه‌تی. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ حکومه‌تی ڕابردوو دیاری‌نه‌کردووه‌ که‌ سه‌رۆک کۆمار وه‌ک پـێویسـتیـیه‌کی ده‌سـتوری چه‌ند جێـگری ده‌بێت، هێشـتا ئه‌و دیاریکردنه‌ نه‌کراوه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌م گه‌ڕانه‌ ده‌بێت یاسایه‌ک ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌وسـا ئه‌و پـۆسته‌ ڕه‌نگه‌ به‌ر تورکمان بکه‌وێت.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و پـۆسته‌ هێشـتا دیاری‌نه‌کراوه، به‌ڵام‌ له‌ که‌رکوک ئاهه‌نگی بۆ گێڕدرا. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی شـاری که‌رکوک که‌ تورکمانه‌ لیوا تورهان عه‌بدولڕه‌حمان یوسف گوایه‌ بۆ ئه‌و پـۆسته‌ دیاری‌کراوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن تورهان پـێـیوایه‌ ڕه‌نگه‌ به‌هۆی کێبڕکێـی قه‌واره‌ گه‌وره‌کانه‌وه‌ ئه‌و پـۆسته‌شـمان به‌رنه‌که‌وێت، به‌ڵام له‌ حاڵه‌تی دیاریکردنی ئه‌و پـۆسته‌ بۆ تورکمان ئه‌وا لیوا تورهان که‌سێـکی ناوداری تورکمانه‌ و له‌ ڕێـگه‌ی پـۆسته‌که‌یه‌وه‌ خزمه‌تی‌ هه‌موو خه‌ڵـکی که‌رکوکی کردووه‌، به‌ڵام وه‌ک ئێمه‌ بیسـتوومانه‌ چه‌ند که‌سایه‌تیـیه‌کی تورکمان بۆ ئه‌و پـۆسته‌ دیاریکراون.

هه‌رچه‌نده‌ هێشـتا نه‌ یاسا هه‌یه‌ و نه‌ دیاریشکراوه‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق چه‌ند جێـگری ده‌بێت.

ئه‌م هه‌وڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ی تورکمان له‌ کاتێـکدایه‌ وه‌ها بڕیاربوو ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ڕاسپـێردراو نوری ئه‌لمالیکی کابینه‌که‌ی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ش سه‌ره‌ڕای گۆڕینی واده‌کانی دواخراوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG