Accessibility links

کۆنفرانسێـک له‌ سلێمانی سـازده‌کرێت بۆ به‌رگرتن له‌ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی

  • Yehya Barzinji

ده‌شـتی جه‌مال سـکرتێری گشـتی یه‌کێتی په‌نابه‌رانی عێراقی، یه‌کشه‌ممه‌ 17 ی ده‌ی 2010

ده‌شـتی جه‌مال سـکرتێری گشـتی یه‌کێتی په‌نابه‌رانی عێراقی، یه‌کشه‌ممه‌ 17 ی ده‌ی 2010

ماوه‌یه‌که‌ په‌نابه‌ره‌ عێراقیـیه‌کان دور له‌ خواستی خۆیان له‌ وڵاته‌ ئه‌ورپـیـیه‌کان و به‌ریتانیاوه‌ ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌کرێنه‌وه‌، له‌ نێویشـیاندا دانیشـتووانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌و ناردنه‌وه‌یه‌ پشـکی شێریان به‌رکه‌وتووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ له‌ سـلێمانی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق لقی کوردسـتان کۆنفرانسێـکیان به‌ست بۆ به‌رگرتن له‌و دیارده‌یه‌، که‌ دوره‌ له‌ بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ.

هه‌رچه‌نده‌ ئێسـتا فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێم له‌ سلێمانی و هه‌ولێر ئه‌و هاوڵاتیانه‌ وه‌رناگرنه‌وه‌، به‌ڵام ئێسـتا له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غداوه‌ ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌کرێنه‌وه‌.

له‌ کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌شـتی جه‌مال سـکرتێری گشـتی یه‌کێتی په‌نابه‌ره‌ عێراقیـیه‌کان که‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا باسی له‌وه‌ کرد که‌ له‌ سـاڵی 2009 وه‌ تاوه‌کو ئێسـتا نزیکه‌ی 27 هه‌زار و 430 که‌س به‌ زۆر ڕه‌وانه‌ی عێراق کراونه‌ته‌وه‌ و زیاتر ئه‌و خه‌ڵـکانه‌ش له‌ دانیشـتووانی هه‌رێمی کوردسـتانن. جگه‌ له‌وه‌ش ژماره‌یه‌کی زۆریان دانیشـتووانی شاره‌کانی تری عێراقن.

ئێسـتا له‌ 25 ی ئه‌م مانگه‌ش کۆمه‌ڵێـک په‌ناهه‌نده‌ی تر به‌ڕێوه‌یه‌ که‌ له‌ به‌ریتانیا و سوید به‌ زۆر ڕه‌وانه‌کراونه‌ته‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG