ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له که‌رکوک فڕۆکه‌خانه‌ی حوڕیـیه که بنکه‌ی سه‌ره‌کی هێزه‌کانی فره ڕه‌گه‌ز بوو له که‌رکوک ڕاده‌سـتی سوپای عێراق کرایه‌وه. هه‌رچه‌نده له نێوان پـۆلیس و سوپای عێراقی له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی فڕۆکه‌خانه‌ی حوڕیـیه کێشه که‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێـکی فه‌رمیدا به ئاماده‌بوونی فه‌ریق عه‌لی غێدان له وه‌زاره‌تی به‌رگری و ئاماده‌بوونی به‌رپـرسه ئه‌منیـیه‌کانی که‌رکوک و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن فڕۆکه‌خانه‌ی حوڕیـیه که بنکه‌ی سه‌ره‌کی سوپای ئه‌مه‌ریکا بوو له که‌رکوک ڕاده‌سـتی حکومه‌تی عێراقی کرایه‌وه.
له کاتی ڕاده‌سـتکردنی فڕۆکه‌خانه کێشه له نێوان سوپا و پـۆلیسی عێراق که‌وته‌وه که ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه ته‌سلیم به چ لایه‌کیان بکرێته‌وه. پاش ماوه‌یه‌ک مشت‌ومڕ فڕۆکه‌خانه‌که درایه‌وه ده‌سـتی فرقه‌ی دوازده‌ی سـوپای عێراق.
سه‌باره‌ت به هۆکاری ئه‌و مشـتومڕ و کێشه دروسـتبوونه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له‌سه‌ر لیستی برایه‌تی ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که ئه‌وه کارێـکی ناشیاوه سوپای عێراق ده‌یکات، چونکه سـنووری ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه ده‌که‌وێته ناو شـاره‌وانی که‌رکوکه‌وه و هه‌روه‌ها له بنه‌ڕه‌تدا فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی مه‌ده‌نی بووه. ده‌شڵێت ڕاسته ڕژێمی پـێشـووی سه‌دام حسێن بۆ کاروباری سه‌ربازی به‌کاریهێناوه، به‌ڵام له ئێسـتادا عێراق هێزی ئاسمانی به‌و قه‌باره‌ی جاران نه‌ماوه و وڵاته‌که‌ش فڕۆکه‌خانه‌ی زۆری له‌شـکری هه‌یه، بۆیه ده‌کرێت ئه‌م فڕۆکه‌خانه‌یه بکرێت به فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی مه‌ده‌نی و خه‌ڵـکی که‌رکوک سوودی لێوه‌ربگرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.