Accessibility links

کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵـکی له‌ به‌رامبه‌ر په‌یکه‌ری " که‌ر"

  • Yahya Barznji

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌ باخچه‌ی نالی شـاری سلێمانی په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یکه‌ری " که‌ر" لادرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عومه‌ر کڵۆڵ سه‌رۆکی حزبی که‌ران گوتی ئه‌مه‌ ڕۆژێـکی زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌و به‌ هێنده‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی خێزانی تیادا پـێـکهێناوه‌. هه‌روه‌ها له‌ لێـدوانه‌که‌یدا ڕه‌خنه‌ی له‌ حکومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان گرت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوکاریـیان نه‌کردووه‌ له‌ دانانی ئه‌م په‌یکه‌ره‌دا.

په‌یکه‌ره‌که‌ له‌ لایه‌ن په‌یکه‌رتاش زیره‌ک میره‌وه‌ دروسـتکراوه‌ و ماوه‌ی چوار مانگ کاری له‌سه‌ر کردووه‌. به‌پـێی هه‌واڵه‌کان 2500 دۆلاری تێـچووه‌.

دانانی ئه‌م په‌یکه‌ره‌ کاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری له‌ لایه‌ن خه‌ڵـکیـیه‌وه‌ لێ‌که‌وتووه‌ته‌وه‌.

په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا یه‌حیا به‌رزنجی ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ئاماده‌کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:46 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG