Accessibility links

ڕۆڵی ئاسایشی کوردی له‌ شـاری که‌رکوک

  • Yahya Barznji

له‌ ماوه‌ی ڕابردوو له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دۆکۆمێنتێـک ئاشـکرا بوو که‌ هه‌تا ڕاده‌یه‌ک دانپـیادانانه‌ به‌ هێزه‌کانی ئاسایشی کوردی‌ له‌ شـاری که‌رکوک له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی عێراقه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ کاتێـکدایه‌ که‌ هه‌ندێـک له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و تورکمان ئه‌و هێزانه‌ به‌ ناڕه‌سمی داده‌نێن و ده‌ڵێن پـێویسته‌ له‌ شـاری که‌رکوکدا نه‌مێنن.

له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ده‌زگای دژه‌ تێرۆر له‌ که‌رکوک و دانانی به‌ڕێوه‌به‌رێـکی تورکمان بۆ ئه‌و ده‌زگایه‌، هه‌ردوو ئاسایشی پارتی و یه‌کێتی له‌و ده‌زگایه‌دا پـێـگه‌یان هه‌یه‌ و به‌ زانیاریـیه‌کانیان کار و چالاکی ئه‌و ده‌زگایه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندکردووه‌ و به‌رده‌وام زانیاری له‌سه‌ر جموجۆڵی ئه‌و چه‌کدارانه‌ ده‌ده‌ن که‌ به‌ نیازن کاری تێرۆریستی له‌ که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام بده‌ن.

پـێشـتیریش به‌رپرسی ئه‌و ده‌زگایه‌ لیوا تۆغان عه‌بدولڕه‌حمان یوسف له‌ لـێدوانێـکی تایبه‌تی ئه‌وه‌ ناشارێته‌وه‌ که‌ هێزه‌کانی ئاسایشی کورد به‌هۆی بوونی بودجه‌یه‌کی باش له‌به‌رده‌سـتیاندا ده‌سـتیان به‌ زانیاری زۆر باش ده‌گات.

سه‌باره‌ت به‌و دان پـیادانانه‌ و کاریگه‌ریـیه‌کانی یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گفتوکۆی له‌گه‌ڵ عه‌مید هه‌ڵۆ نه‌ژاد به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردسـتان له‌ که‌رکوک کردووه‌ و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ئاماده‌کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:24 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG