Accessibility links

سه‌ربازێـکی هه‌ڵاتووی سوریا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێت

  • یه‌حیا به‌رزنجی

یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا چاوپـێـکه‌وتنێـکی له‌گه‌ڵ سه‌ربازێـکی هه‌ڵاتووی سوریا سـازکردووه‌ که‌ ئێسـتا له‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقه‌.

وه‌لید مه‌حمود که‌ کورده‌ و خه‌ڵـکی شـاری قامشلویه‌ ده‌ڵێت ئه‌و شۆفێری تانک بووه‌ و هێزه‌که‌یان بۆ گه‌ڕه‌کی بابا عه‌مری شـاری حومس براوه‌ و فه‌رمانیان پـێدراوه‌ هه‌ر که‌سێـک پاش کاتژمێر پـێـنجی ئێواره‌ بێته‌ ده‌رێ نیشـانه‌ی لێـبگرنه‌وه‌ و بیکوژن.

پاشـان باس له‌ مه‌ینه‌تی خه‌ڵـکی ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ردوو که‌ناڵی جه‌زیره‌ و ئه‌لعه‌ربیـیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ نیشـان ده‌درێن مشتێـکه‌ له‌ خه‌روارێـک.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:40 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG