Accessibility links

عه‌ربه‌ی سونه‌ له‌ که‌رکوک فیدراڵیه‌ت ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌

  • یه‌حیا به‌رزنجی

عه‌ربه‌ی سونه‌ له‌ که‌رکوک فیدراڵیه‌ت ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌

عه‌ربه‌ی سونه‌ له‌ که‌رکوک فیدراڵیه‌ت ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌

ماوه‌یه‌که‌ پرسی به‌ هه‌رێم کردنی شاره‌ عێراقییه‌کان که‌وتووه‌ته‌ نێو باس، له‌ کاتێکدا ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان داوای بوون به‌ هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ن.

نوری ئه‌لمالکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقیش کاردانه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م داوایانه‌ به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ نادات عێراق پارچه‌ پارچه‌ ببێت.

له‌ شاری که‌رکوک عه‌ره‌به‌ سوننه‌کان نه‌ک فیدراڵی بوون به‌ڵکو به‌ ته‌واوه‌تی سیسته‌می فیدراڵیه‌ت ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌.

په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ شاری که‌رکوک زانیاری زیاتر ده‌دات له‌م ڕاپۆرته‌دا که‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفتوگۆکه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئه‌حمه‌د عوبه‌یدی وته‌بێژی بزاوتی پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی سه‌ربه‌خۆ.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ڕاپۆرته‌که‌‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی3:39 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG