Accessibility links

یاسین ته‌ها: موقته‌دا سه‌د‌ر گه‌مه‌که‌رێکی سه‌ربه‌خۆ نیـیه‌

  • Shayan Pasha

یاسین ته‌ها: موقته‌دا سه‌د‌ر گه‌مه‌که‌رێکی سه‌ربه‌خۆ نیـیه‌

یاسین ته‌ها: موقته‌دا سه‌د‌ر گه‌مه‌که‌رێکی سه‌ربه‌خۆ نیـیه‌

له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا ڕه‌وتی سه‌د‌ر نزیکه‌ی حه‌فتا هه‌زار له‌ پشتیوانکه‌رانیان کۆکردبووه‌ به‌ به‌شداربوونی سوپای مه‌هدی له‌ نمایشێکدا که‌ هه‌رچه‌ندێکه‌ وه‌ك نمایشێکی مه‌ده‌نی ڕاگه‌یه‌ندرابوو به‌ڵام زیاتر سیمایه‌کی سه‌ربازی و له‌شکری له‌خۆ گرتبوو.

ئه‌‌م نمایشه‌ له‌ کاتێکدا سازکرا که‌ ڕه‌وتی سه‌در به‌ڕێبه‌رایه‌تی موقته‌دا سه‌دری مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌ سووربوونیان له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق دووپاتکردۆته‌وه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی چالاکردنه‌وه‌ی کاره‌کانی سوپای مه‌هدی ده‌که‌ن.

یاسین ته‌ها کارشناسی سیاسی عێراقی و ڕۆژنامه‌نووس له‌ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا له‌و باوڕه‌دابوو‌ ئه‌م نمایشه‌ی ڕه‌وتی سه‌در کاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری حکومه‌تی عێراق ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌ درێژه‌پێدان به‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. ده‌شڵێت سه‌دریـیه‌کان هێزێکی کاران و گه‌ر حکومه‌ت که‌مترین داواکاریان بۆ جێبه‌جێ نه‌که‌ن ئه‌وا ڕه‌نگه‌ دۆخی عێراق ئاڵۆزبکه‌ن.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی33 :06 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG