Accessibility links

تورکیا باره‌گاکانی په‌که‌که‌ بۆردومان ده‌کات

  • Yahya Barznji

کۆمه‌ڵێـک له‌ سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێکارانی کوردستان

کۆمه‌ڵێـک له‌ سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێکارانی کوردستان

گوته‌بێژی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ سـنووری کوردسـتانی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ له‌ بۆردومان‌کردنی فڕۆکه‌ جه‌نگیـیه‌کانی وڵاتی تورکیا بۆ سه‌ر باره‌گاکانیان له‌ سـنووری نێوان عێراق- تورکیا 4 شه‌ڕوان کوژراون‌ و 5 شه‌ڕوانی تریش برینداربوون، جگه‌ له‌ سووتانی کۆمه‌ڵێـک باخ و بێسـتانی گونده‌کان و مرداربوونه‌وه‌ی زیاتر له‌ 100 سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی ڕه‌وه‌نده‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌.

له‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌که‌که‌ و هه‌روه‌ها گوته‌بێژی ئه‌و پارته‌ ئه‌حمه‌د ده‌نیز به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که‌ فڕۆکه‌ جه‌نگیـیه‌کان 20 فڕۆکه‌ بوون و بۆردومانی ناوچه‌کانی خنێره‌ و خواکورک و لۆلان و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تریشـیان کردووه‌.

ده‌توانن گوێبیستی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی یه‌حیا به‌رزنجی بن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ که‌ ماوه‌که‌ی 15:23 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG