Accessibility links

دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز: پـێویسته‌ سـامان و سیاسه‌ت له‌ یه‌کتر جیاکرێنه‌وه‌

  • Yehya Barzinji

دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز: پـێویسته‌ سـامان و سیاسه‌ت له‌ یه‌کتر جیاکرێنه‌وه‌

دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز: پـێویسته‌ سـامان و سیاسه‌ت له‌ یه‌کتر جیاکرێنه‌وه‌

خۆپـیشـاندانه‌کانی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی به‌رده‌وامی کێشـاوه‌ له‌ نێوان دوو دۆخدا. دۆخێـکیان ڕۆحی ئه‌و مڕاوه‌غه‌کردنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیـیه‌ له‌ به‌رامبه‌ر داواکاریـیه‌کانی خۆپـیشـانده‌ران. دۆخێـکی تر ئه‌و چه‌ق‌به‌سـتنه‌ی خۆپـیشـانده‌رانه‌ له‌ جوگرافیایه‌کی دیاریکراو و نه‌گواسـتنه‌وه‌ی خۆپـیشـاندان له‌ شـارێکه‌وه‌ بۆ شـاره‌کانی تری هه‌رێم.

کۆمه‌ڵێـک ڕۆشنبیری نوخبه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌ هانده‌رانه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ کوردسـتان، له‌وانه‌ دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز که‌ تێزی دکتۆرای له‌ زانکۆی کۆرک له‌ ئێرله‌ندا وه‌رگرتووه‌ و له‌ ژێر ناونیشـانی مۆدێرنی ڕۆژئاوا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شـکستی هێناوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ تێڕوانینی سه‌ردار عه‌زیز له‌ به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی خۆپـیشـاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌ڵێت " هه‌تا ئێسـتا گرانه‌ ناوی لێـبنێـین ئایا ئه‌مه‌‌ ناڕه‌زایه‌تیـیه‌، شۆڕشه‌، ڕاپه‌ڕینه‌ یان خۆپـیشـاندانه‌. ئه‌م گرانه‌یه‌ش وایکردووه‌ سه‌خته‌ به‌ شێویه‌کی ڕوون و ئاشـکرا قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بێزاری و ناڕه‌زایه‌تی و په‌راوێزخستنه‌یه‌ که‌ له‌ 10 هه‌تا 15 سـاڵی ڕابردوودا به‌ شێوه‌یه‌کی سیسـتماتیـک و چالاک به‌ڕێوه‌چوون له‌ لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ که‌ له‌م ناوچه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی. هه‌روه‌ها ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ڕوویان دا، ده‌رفه‌تێـکی خولقاند که‌ ئه‌م سـاته‌ بقوزرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵـک بێزاری و ناڕه‌زایی خۆی دره‌باره‌ی سیسـتمی حوکمکردن لێره‌ ده‌ربـبڕێت."

زۆربه‌ی خه‌ڵـکی ڕۆشنبیر له‌م هه‌رێمه‌ کۆکه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ حکومه‌ت و حزب له‌ یه‌کتر جیابکرێته‌وه‌ و به‌ پـێویستیـیه‌کی ده‌زانن. وێڕای ئه‌وه‌ سه‌ردار عه‌زیز پـێـیوایه‌ سیسـتمی ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێم چاک نابێت تاوه‌کو سـامان له‌ سیاسه‌ت جیانه‌کرێته‌وه‌.

سه‌ردار عه‌زیز ده‌ڵێت" ده‌توانرێت له‌ زۆر ڕووه‌وه‌ فشـار بخرێته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام فشـاری کاریگه‌ر نابێت له‌ ئه‌م جۆره‌ سیسـتیمی ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌ ئێمه‌ هه‌مانه‌ له‌م ناوچه‌یه‌، چونکه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی سامانی له‌ سه‌رچاوه‌ی سـروشتیه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت، به‌رهه‌می کار و ڕه‌نجی خه‌ڵـک نیـیه‌، واته‌ له‌ باجه‌وه‌ وه‌ری ناگرێت، که‌واته‌‌ ده‌توانین خه‌ڵـک به‌ ناپـێویست ناوبه‌رین، چونکه‌ کاری خه‌ڵـک پـێویست نیـیه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌تا بـبێته‌ مایه‌ی سه‌رچاوه‌ی سـامان. بۆیه‌ ده‌سه‌ڵات هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و سامانه‌ی که‌ به‌ ئاسانی ده‌سـتی ده‌که‌وێت به‌کاری‌بهێنێت له‌ ڕێی سیایـیه‌وه‌ بۆ له‌ قاڵبدان و سنوور به‌ندکردن و کوشتنی سیاسه‌ت له‌ کۆمه‌ڵـگا."

ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:11 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG