که‌سایه‌تی ئاینی ناوداری کورد مامۆستا شێخ عیزه‌دین حوسێنی له 11 ی ئه‌م مانگه بۆ هه‌میشه له‌گه‌له‌که‌ی ماڵئاوایی کرد. مامۆستا یه‌کێک بوو له رێبه‌ره ئاینیه‌کانی ناوچه‌که که بڕوای وابوو نابێت ئاین له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا تێکه‌ڵاو بکرێت. یه‌دوللا بیگله‌ری یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حماتکێشانی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێگدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت مامۆستا شێخ عیزه‌دین ، مامۆستایه‌کی گه‌وره بوو، له باری ئاین و ئیسلامه‌وه بیر و باوه‌ڕی نوێ هه‌بوو وه دژ به‌وه بوو ئاین سیاسه‌ت بکات، ده‌یوت سیاسه‌تمه‌داران سیاسه‌ت بکه‌ن و کاروباری حکومه‌ت به‌ڕێوه ببه‌ن و مه‌لاکانیش خه‌ریکی کاری ئامۆزشی ئاینی بن، له‌گه‌ڵ یه‌کسانی مافه‌کانی ژنان دا بوو، وه که‌سایه‌تیه‌ک بوو که له‌ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا پایه‌کی به‌هێزی هه‌بوو. بیگله‌ری ده‌شڵێت ماڵئاوایی مامۆستا له ده‌ست چونێکی گه‌وره بوو بۆ هه‌موو کوردستان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:02 خوله‌که.