Accessibility links

کانی غوڵام: ئه‌ردوگان به‌و باوه‌ڕه‌ نه‌گه‌ێشتوه‌ دژ به‌ کورد کۆمه‌ڵ کوژی هه‌بوه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ جوه‌کان کردی ده‌بێت تورکیا بۆ کورد بیکات

  • Jani Diylan

دانپێنانی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا به‌ قڕان و کۆمه‌ڵ کوژی کورد له‌ ده‌رسیم له‌ ساڵانی 1930 کاندا سه‌ره‌ ڕای ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێکه‌ یه‌کمین ڕێبه‌ری تورک ئه‌و کاره‌ بکات، به‌ڵام که‌سانێکی زۆر گومانیان له‌و هه‌ڵویسته‌دا‌ هه‌یه که‌ ئایا له‌ ڕاستیدا ئه‌ردوگان و ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌و باوه‌ڕه‌ گه‌ێشتوون که‌ دان به‌ کۆمه‌ڵ کوژی کورد بنێنن‌.

کانی غوڵام سه‌رۆکی تۆری زانیاری کوردی – ئه‌مریکی له‌ وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کان ده‌ڵێت نه‌خێر هێشتا نه‌ ئه‌ردوگان وه‌ نه‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌و باوه‌ڕه‌ نه‌گه‌ێشتون به‌ڵکۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ردوگان کردویه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر به‌رهه‌ڵسته‌که‌ێدا بوه‌ له‌ پارتی جه‌هه‌په‌ و ئه‌ردوگان ڕاست گۆ نییه‌ له‌ دانپێنانه‌که‌ێدا، به‌ڵام له‌ هه‌مان کات کارێکی باشه‌ به‌و هیوایه‌ له‌ ئاینده‌دا ئه‌و کاره‌ بکرێت وه‌کو ئه‌ڵمانیا به‌ فیرمی به‌رامبه‌ر به‌ جوه‌کاندا کردی.

‌ ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی10:38خوله‌که

XS
SM
MD
LG