Accessibility links

هونه‌رمه‌ندی شـێوه‌کار خه‌لیل کاکه‌یی

  • Balen Salih

خه‌لیل کاکه‌یی له‌ پـیشه‌نگایه‌کیدا

خه‌لیل کاکه‌یی له‌ پـیشه‌نگایه‌کیدا

بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌م ئه‌مڕۆی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی میوانداری هونه‌رمه‌ندی شـێوه‌کار خه‌لیل کاکه‌یی ده‌که‌ین.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ شێوه‌کاره‌مان له‌ شـاری که‌رکوکه‌وه‌ هه‌نگاوی یه‌که‌می ده‌سـتپـێده‌کات له‌ هونه‌ری شـێوه‌کاریدا. ژماره‌یه‌ک پـێشـه‌نگای تایبه‌تی خۆی هه‌بووه‌ و به‌شـداری ژماره‌یه‌ک پـێشـه‌نگای نێونه‌ته‌وه‌یی هونه‌ری شێوه‌کاریشی کردووه‌.

له‌ سـاڵی 1988 وه‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ به‌لژیک ده‌ژی و بێ له‌ هونه‌ری شێوه‌کاریش ده‌سـتێـکی باڵای هه‌یه‌ له‌ هونه‌ری خۆش‌نووسیدا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 10:58 خوله‌كه‌.

بۆ زیاتر ناسینی خه‌لیل کاکه‌یی و ئاشـنابوون به‌ کاره‌ هونه‌ریـیه‌ جوانه‌کانی سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی بکه‌ن:

http://www.freewebs.com/kakayiart

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG