له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حکومه‌تی تورکیا بڕیاری سنوردارکردنی ئاهه‌نگه‌کانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی داوه له تورکیادا، به‌ڵام له دیاربه‌کر ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌ستی پێکردووه و له شاری ئه‌سته‌نبوڵیش خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی کرا دژ به‌و سنوردار کردنه.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی حکومه‌تی تورکیا ڕێگه دراوه کورده‌کان ته‌نها له ڕۆژی 21 ی 3 دا ئاهه‌نگه‌کانی نه‌ورۆز بگێڕن.
له خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی کوردی تورکیا له ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌ندامێکی به‌ده‌په (حه‌جی یه‌ڵماز) به‌ده‌ستی هێزه ئاسایشیه‌کانی تورکیا ده‌کوژرێت.
وه‌ک خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له دیار به‌کر ئاماژه‌ی پێده‌کات هه‌زاران که‌س له شاری ئامه‌د ئه‌و بڕیاره‌ی ئانکه‌ره‌یان فه‌رامۆش کردووه و ده‌ستیان کردووه به ئاهه‌نگگێڕانی نه‌ورۆز به ئاماده‌بوونی ڕێبه‌رانی سیاسی کوردی تورکیا.
ده‌توانیت له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که‌ی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا بن له دیاربه‌کر که ماوه‌که‌ی 5:56 خوله‌که.