ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێـکه‌وتی 12 ی مانگی نۆ هاوڵاتیانی تورکیا به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان ده‌ڕۆن بۆ ده‌نگدان له‌و ڕیفراندۆمه‌ی بۆ گوڕینی ده‌سـتوری وڵاته‌که‌یان سـازده‌کرێت.
هه‌ندێ لایه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و گوڕینه‌دان و ده‌ڵێن ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌کانی له‌شـکر که‌م ده‌کاته‌وه و وڵاته‌که زیاتر به‌ره‌و دیموکراسی ده‌بات، له‌وانه حزبی ده‌سه‌ڵاتدار (پارتی داد و گه‌شه‌پـێـدان).
لایه‌نه سیکیولاره‌کانی تورکیش ده‌ڵێن نه‌خێر ئه‌مه هه‌نگاوێـکه بۆ به ئیسلامی‌کردنی سیسـتمی وڵاته‌که و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها به حکومه‌ت ده‌دات له ده‌سـتنیشـانکردنی ئه‌ندامانی ده‌زگای دادی وڵاته‌که.
هه‌ندێ لایه‌نی کوردیش ده‌ڵێن له هیچ به‌شێـکی ئه‌و گۆڕینه‌دا باس له مه‌سه‌له‌ی کورد نه‌کراوه و بۆیه داوا له لایه‌نگرانیان ده‌که‌ن بایکۆتی ڕیفراندۆمه‌که بکه‌ن، له‌وانه پارتی ئاشـتی و دیموکراسی BDP .
خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:57 خوله‌كه.