Accessibility links

ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌که‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بۆ دیاربه‌کر

  • Xecîcan Farqîn

خه‌ڵـکی له‌ شـاری دیاربه‌کر کۆبوونه‌ته‌وه‌ له‌ نزیـک پـۆسته‌رێـکی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، هه‌ینی 3 ی نۆی 2010

خه‌ڵـکی له‌ شـاری دیاربه‌کر کۆبوونه‌ته‌وه‌ له‌ نزیـک پـۆسته‌رێـکی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، هه‌ینی 3 ی نۆی 2010

ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌ سه‌رۆکایه‌تی شـاندێـک که‌ پـێـکهاتبوو له‌ 8 وه‌زیر و 36 په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به‌ پارته‌که‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان سه‌ردانی شـاری دیاربه‌کری کرد و له‌وێ وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا باسی له‌ برایه‌تی نێوان تورک و کورد کرد و گوتی ئه‌و هیچ جیاوازیـیه‌ک له‌ نێوان خه‌ڵـکی وڵاته‌که‌ی ناکات و گرنگی به‌ دیموکراسی ده‌دات.

به‌ڕێز ئه‌ردوگان له‌ درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا گوتی سه‌رکه‌وتنی دیموکراسی له‌ وڵاته‌که‌ی به‌ هاوکاری گه‌له‌که‌ی دێته‌ دی، وه‌ پارته‌که‌ی خوازیاری دیموکراسیـیه‌ و سیاسه‌ته‌کانی ناوچه‌گه‌رێتی و نه‌ژادی ڕه‌تده‌کاته‌وه‌.

پاشـان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا تێڕوانینی خۆی و پارته‌که‌ی ڕوونکرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و ڕیفرادندۆمه‌ی بڕیاره‌ له‌ 12 ی مانگی نۆدا سـازبکرێت بۆ هه‌موارکردنی ده‌سـتوری وڵاته‌که‌ی.

خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:40 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG