بسته به‌وه ناسراوه که چه‌وریه‌کی زۆری تێدایه و وزه‌یه‌کی زۆر به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌دات، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا ڕێژه‌ی کۆلسترۆلی خراپ که به LDL ناسراوه ده‌هێنێته خوارێ به‌بێ ئه‌وه‌ی کار بکاته سه‌ر ڕێژه‌ی کۆلسـترۆلی باش HDL .
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌ش هه‌یه ده‌ڵێت بسته ده‌توانێت ڕێژه‌ی شه‌کریش له خوێندا بهێنێته خوارێ، ئه‌ویش له ڕێـگه‌ی خواردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و خواردنانه‌ی ڕێژه‌یه‌کی به‌رزی کاربۆهیدراتیان تێدایه، چونکه وا له‌شی مرۆڤ ده‌کات به شێوه‌یه‌کی خاوتر کاربۆهیدارت هه‌ڵبمژێت. به‌پـێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه سوودی بۆ ئه‌و که‌سـانه ده‌بێت که نه‌خۆشی شه‌کریان هه‌یه.
به‌ڵام زۆر خواردنیشی هه‌ر وه‌کو هه‌موو خواردنێـکی دیکه باش نیـیه، چونکه چه‌وریه زۆره‌که‌ی ده‌بێته مایه‌ی قه‌ڵه‌وی.
بسته له پاڵ سووده‌کانی هه‌روه‌ها تامێـکی خۆشیشی هه‌یه و له دروسـتکردنی ده‌یان جۆره شیرینی و خواردندا به‌کارده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش وایکردووه له بازاڕه‌کان داوایه‌کی زۆری له‌سه‌ربێت و وه‌کو هه‌موو شتێـکی به‌نرخ بازرگانی پـێوه ده‌کرێت و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌کرێت.
تورکیا یه‌کێـکه له‌و وڵاتانه‌ی که سـاڵانه به ده‌یان تۆن بسته هه‌نارده‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری خۆی و جیهان ده‌کات و داهاتێـکی باشی لێی بۆ ده‌بێت. زۆربه‌ی ئه‌و بسته‌یه‌ش له ناوچه کوردیـیه‌کاندایه.
له‌و باره‌یه‌وه خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی ناردووه و ده‌ڵێت سـاڵانه تورکیا نزیکه‌ی 50 هه‌زار تۆن بسته به‌رهه‌می هه‌یه و له 94% ی له ناوچه کوردیـیه‌کانه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.