ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له شـاری دیاربه‌کر خۆپـیشـاندانێـکی جه‌ماوه‌ری سـازکرا و به هه‌زاران که‌س تیایدا به‌شـداریـیان کرد.
خۆپـیشـاندانه‌که له لایه‌ن پارتی ئاشـتی و دیموکراسی BDP سـازکرا و خۆپــیشـانده‌ران وێنه‌ی موسـته‌فا مالچوکیان به‌رزکردبووه‌وه، ئه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه خۆی سـووتاند بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر زیندانیکردنی عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان.
خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:56 خوله‌كه.