وا نزیکه‌ی مانگێـکه به‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ی ناوچه‌ی شرنه‌خ تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌وه‌ی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا 34 گوندنشینی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان کوشت. هێشـتا به‌رده‌وام خه‌ڵـکی ده‌چنه سه‌ردانی گۆڕه‌کان، به تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندان و که‌سایه‌تیـیه ناوداره‌کان.
هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای سه‌رما و سۆڵه‌ی زسـتان ڕۆژانه که‌سوکاری قوربانیـیه‌کان ده‌چنه سه‌ر گۆڕی ئازیزانیان و سه‌بوری یه‌کتر ده‌ده‌نه‌وه.
خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر سه‌ردانی ناوچه‌که‌ی کرد و دوو ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌ی هه‌ر ڕاپـۆرته‌ی 6 خوله‌كه.