ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه خۆپـیشـاندانێـکی جه‌ماوه‌ری گه‌وره له شـارۆچکه‌ی خانه‌قین سـازکرا به مه‌به‌سـتی سه‌رزه‌نشـتکردنی بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ داگرتنی ئاڵای کوردسـتان له‌سه‌ر هه‌موو داموده‌زگا حکومیـیه‌کانی شـارۆچکه‌که.
له‌و باره‌یه‌وه یه‌حیا به‌رزنجی و له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتیان ئاماده‌کردووه.
یه‌حیا به‌رزنجی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ خانه‌قین به ئاڵای کوردسـتان ته‌نرابوو، شه‌قامه‌کان و کوچه و سـتاره‌ی ماڵه‌کان و هه‌ر خۆپـیشـانده‌رێـک ئاڵایه‌کی به‌ده‌سـته‌وه بوو، ئه‌وه جگه له ئاڵایه‌کی 10 بۆ 112 مه‌تری که به ناو خۆپـیشـانده‌راندا ده‌هات و ده‌چوو. جگه له شوێنه گشـتیـیه‌کان، هاوڵاتیانی سیڤیل که هاتبوون بیروڕای خۆیان ده‌ربـبڕن، ئۆتۆمبیلی هێزه ئه‌منیـیه‌کانیش ئاڵای کوردسـتانیان هه‌ڵگرتبوو. هه‌روه‌ها هاوڵاتیانی عه‌ره‌بی دانیشـتووی شـارۆچکه‌که. بۆیه ئه‌مڕۆ خانه‌قین له ئاڵای عێراق خاڵی بوو.
له‌تیف نێروه‌یی ده‌ڵێت هه‌روه‌ها به‌رپـرسـانی حکومی و حزبی ناوچه‌که‌ش به‌شـداریان له خۆپـیشـاندانه‌که‌دا کرد، له‌وانه به‌رپـرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان و به‌رپـرسی لقی 15 ی پارتی دیموکراتی کوردسـتان و چه‌ند ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و به‌رپـرس و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی کوردسـتان و نوێنه‌ری پـێکهاته‌کانی شـارۆچکه‌ی خانه‌قین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.