Accessibility links

خالید خه‌یاتی: ئێران ڕه‌وایه‌تی خۆی له‌ دروسـتکردنی دوژمنی ده‌ره‌کی و ناوخۆیی وه‌رده‌گرێت

  • Haider Karim

له‌ وتارێـکی ڕاوبۆچوونی هاوبه‌شی سارا چایه‌س و ئه‌میر سوڵتانی به‌ ناوی ئێران و ئیسرائیل و به‌کارهێنانی کێشه‌ی ناوکی که‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمز بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ کراوه‌ که‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر کوششی ئێران نیـیه‌ بۆ وه‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناوکی و ئاسایشی هه‌رێمی، به‌ڵـکو‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا سه‌باره‌ت به‌ ده‌سه‌ڵات و هێشتنه‌وه‌یه‌تی که‌ چ ئێران و چ ئیسرائیل له‌ ڕاستیدا مه‌سه‌له‌ی ناوکی به‌کارده‌هێنن بۆ لابردنی سه‌رنج له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و خه‌ته‌ری هه‌ره‌ مه‌زنی که‌ له‌ ناو خودی وڵاته‌که‌دا به‌ره‌و ڕووی ده‌بن، نه‌ک له‌ ده‌ره‌وه‌ی سـنووره‌کانیان.

دکتۆر خالید خه‌یاتی مامۆسـتای زانستی سیاسی له‌ زانکۆی لین شۆپـینک له‌ سوید له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر باسی ئێران بکه‌ین هه‌ر ڕژێـمێـک یان ده‌وڵه‌تێـکی ئایدیۆلۆژیکی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ده‌ڕواته‌ پـێش، واته‌ ڕه‌وایه‌تی خۆی له‌ دروستکردنی دوژمنی ده‌ره‌کی و ناوخۆیی وه‌رده‌گرێت. جا ئه‌و دوژمنه‌ ده‌توانێت خه‌یاڵی بێت یان ڕاستی.

بۆیه‌ به‌شی زۆری ڕه‌وایه‌تی خۆی هه‌بوونی خۆی، مانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و دوژمنه‌ خه‌یاڵی و واقیعیانه‌ بنیاد ده‌نێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:25 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG