له‌به‌ر نه‌بوونی کار و کارداری زۆر له کورده‌کانی سه‌ر سنووری ئێران و عێراق خه‌ریکی قاچاغی کردنن و له‌سه‌ر ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌کی زۆر به ده‌ستی هیزه‌کانی ڕژێمی ئێران‌دا کوژراون، به تایبه‌تی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا. خالید ته‌وه‌کولی، کۆمه‌ڵناس له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت نه‌بوونی باوه‌ڕی به به‌رهه‌مه‌کانی کارگه‌کانی ناوخۆ و نه‌بوونی باوه‌ڕی له نێوان مه‌ردومی ناوچه‌که‌دا و حکومه‌ت وا ده‌کات ئه‌و که‌سانه ڕوو له قاچاغی بکه‌ن. ده‌شڵێت حکومه‌تی ئێران هیچ به‌رنامه یان پـرۆژه‌یه‌کی ئابوری بۆ کوردستان نیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:57 خوله‌كه.