خالید شوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت هیچ جۆره فشارێک نه‌خراوه‌ته سه‌ر هاوپه‌یمانێتی کوردستان تا هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعێراقیه یان لایه‌نێکی سیاسی تردا بکات و ده‌شڵێت هاوپه‌یمانی کوردستان خاوه‌نی ڕای خۆیه‌تی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا.
له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز شوانی جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی هاوپه‌یمانی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات ته‌نها فشاری خه‌ڵکی کوردستان به هێند وه‌رده‌گرێت.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 6:06 خوله‌که.