خالید شوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لیستی فراکسیۆنی کوردستانی ده‌ڵێت له‌م پێکهاته‌یه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا کورد سه‌نگی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه چونکه نابێت هه‌ر به ژماره‌ی کورسیه‌کان له‌و سه‌نگیه بڕوانرێت به‌ڵکو کورد وه‌ک دووه‌م گه‌وره‌ترین پێکهاته‌ی عێراق له پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌دا به‌شداره. له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز شوانی ده‌ڵێت کارنامه‌ی حکومه‌تی ئاینده‌ی عێراق خۆی له خۆیدا ده‌بێته متمانه بۆ داواکانی کورد له عێراقدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:16 خوله‌كه.